بەغداد ـ INA
وەزارەتی بازرگانی عێراق پلانی زیادکردنی ژمارەی ماددەكانی سەبەتەی خۆراک ئاشکرادەكات و دەڵێت: زیادكردنی بڕێکی زۆر خواردن بۆ بەشە خۆراکییەکان بۆ ڕێگەگرتنە لە بەرزبوونەوەی نرخ.
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک یەکێکە لەو کۆمپانیا گرنگانەی بەرپرسیارە لەپرۆسەی رێكخستنی ماددەكانی فۆرمی خۆراك و مامەڵەکردن لەگەڵ ماددەكانی خۆراک لەڕێگەی کڕین و فرۆشتن و دابینكردن بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، و وتیشی: پرۆژەی سەبەتەی خۆراک 6 ماددەی بنەڕەتی بۆ خەڵک دابین دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: کۆمپانیاکە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی خۆراکی عێراقی کردووە بۆ دابینکردنی مادەكانی سەبەتەی خۆراک، وتیشی: ئەم گرێبەستە بەپێی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانە کە 6 ماددەی سەرەتایی دابین دەکات جگە لە ئارد بۆ هەموو ئەوانەی کە فۆرمی خۆاكیان هەیه.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست