بەدواداچون ـ INA
ڤلادیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند: ئامادەی دانوستانە لەگەڵ مۆسکۆ لە دەرەوەی بیلاڕوسیا.
زیلینسکی لە گرتەیەكی ڤیدیۆیەکدا کە لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت بڵاویکردەوە، رایگەیاند: ئێمە ڕازیین بەدانوستان لەگەڵ ڕووسیا، بەڵام نەک لە گۆمێل لە بیلاڕووسیا، وەک ڕووسیا پێشنیاریکردووە، وتیشی: بیلاڕووسیا بنکەیەکی پشتەوەی داگیرکردنی ئۆکرانیایە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە هەر شارێکی تر كە گونجاو بێت ئامادەی گفتووگۆن، جەختی لەسەر پێشنیارەکەی کردەوە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە واشۆ، براتیسلاڤا، بوداپست، ئەستەمبوڵ و باکو.
پێشتر کرێملین ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا دەربڕی و پێشنیاری شاری گۆمێلی لە بیلاروسا کرد وەک شوێنی گفتوگۆ.