نرخى دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕە نێوخۆییەکان سەقامگیری بەخۆوە بینی

ئابوری
  • 27-02-2022, 09:20
  • +A -A

    بەغدا(INA)
    نرخى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى ئه‌مڕۆ یەکشەممە،له‌بازاڕه‌ نێوخۆییه‌كان سەقامگیری بەخۆوە بینی.
نرخى فڕۆشتنى دۆلار 146500  دینار بۆ 100 دۆلارێك بوو،كه‌چى نرخى كڕینى دۆلار  146250 دینار بۆ 100 دۆلارێك بوو
پێشووتریش بانكى ناوه‌ندى بڕیاریدا به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ى نرخى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینارى عێراقى به‌و شێوه‌یه‌ى نرخى كڕینى دۆلار له‌وه‌زاره‌تى دارایی 1450 دینار بووه‌،كه‌چى نرخى فرۆشتنى بۆ بانكه‌كان به‌1460دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك دیاریكراوه‌،هه‌روه‌ها نرخى فرۆشتنى بۆ هاوڵاتیان به‌1470 دینار بۆ هه‌ر دۆلارێك دیاریكراوه‌.