عیراق لەگەڵ پۆڵەندا لە هەماهەنگیدایە بۆ یارمەتیدانی رەوەندی عێراقی لەئۆکرانیا

ناوخۆ
  • 26-02-2022, 17:30
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە  رایگەیاند: لەئێستادا عیراق لەگەڵ پۆڵەندا لە هەماهەنگیدایە بۆ یارمەتیدانی ئەندامانی رەوەندی عێراقی لە ئۆکرانیا. 
    سەحاف ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، ڕایگەیاند: باڵیۆزخانەی عێراق لە پۆڵەندا لەگەڵ دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا و پاسەوانانی سنوور لە هەماهەنگیدایە بۆ دابینکردنی پشتگیری بۆ ئەندامانی رەوەندی عێراقی کە دەتوانن ئۆکرانیا بەجێبهێڵن.
    پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: هیچ داواکارییەكی  لە رەوەندی عێراقی لەئۆکرانیا پێنەگەیشتوە بۆ ئەوەی ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.