بەغداد ـ INA
وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند: نرخی خۆراک لەبازاڕە ناوخۆییەکانی بەغداو پارێزگاکان جێگیرە، سەرەڕای قەیرانەكانی جیهان بە گشتی و دۆخی ئۆکرانیا بە تایبەتی.
وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەكدا كەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوە، دەڵێت: تیمەكانی چاودێری بەشی بازرگانی و کۆنترۆڵی دارایی، نرخەکانی هەموو خۆراکەکانیان لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا پشکنی و ئاماژەشیان بە جێگیری کرد لە نرخی خۆراک جگە لە زیادبوونێکی کەم لە زەیتی چێشتلێنانی بەرهەمهێنراوی ئۆکرانیا، ئەمەش تەئکید لەهاوکاری کەرتی تایبەتی عێراق و سەرجەمی فرۆشیارەکان دەکاتەوە لەگەڵ هاوڵاتیاندا لەدروستنەکردنی حاڵەتی دڵەڕاوکێ و ترس لەئەنجامی ئەو پێشکەوتنە سیاسی و ئەمنیانەی لەجیهاندا ڕوو دەدەن لەئەنجامی هێرشەكانی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: فەرمانگەی جێبەجێكار بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی تاوانی ڕێکخراو و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق هەڵمەتێکی بەردەوام لە بەغدا و پارێزگاکان ئەنجامدەدات بۆ بەدواداچوونی نرخی خۆراک لە بازاڕەكان بە كۆگای فرۆشتنی بازرگان و دوكانەكانیش.