بەرهەمە نەوتییەكان چاودێری توندتر دەكات بۆ ڕێگرتن لەقاچاخبردنی سوتەمەنی و دانانی سەرپەرشتیاران لەناو وێستگەكاندا

ناوخۆ
  • 26-02-2022, 13:10
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    كۆمپانیای دابەشكردنی نەوت ئەمڕۆ شەممە میكانیزمی دابەشكردنی پێكهاتەكان لەپارێزگاكان دیاری كرد و هاوكات ئاماژەی بەو لایەنانە كرد كە بەرژەوەندییەكانیان بەهۆی قەیرانی سوتەمەنییەوە بەركەوتووە و جەختیشی لەسەر كۆنتڕۆڵی توندتر لەسەر قاچاخچییەكانی سوتەمەنی و دانانی سەرپەرشتیار لەنێو وێستگەكان دووپاتكردەوە.
    حوسێن تالیب عەبود، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوتی: كۆمپانیاكە كۆنترۆڵی لەسەر قاچاخچییەكانی سوتەمەنی توند كردووە و سەرپەرشتیاران لە ناو حكومەت و وێستگەكانی ئەهلیش چاودێری چڕی داناوە،تا نەیكەن بە قەیران وشەقام بجولێنن و وتی: كۆگایەكان زۆربەی جۆرەكانی نەوتی تیایە و هەروەها كۆگایەكی كۆمپانیاكە  سەرجەم پێدویستیەكانی تیایە لە نەوت.
    وتیشی: نرخی فرۆشتنەكانی ڕۆژانە گەیشتە 30 ملیۆن لیتر، لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو گەیشتە 23 ملیۆن لیتر و 7 ملیۆن دینار زیادی كردووە،وتیشی: میكانیزمی دابەشكردنی بەركەوتەكانی نەوت لە پارێزگاكاندا كە نەوتی گاز بە كۆنتڕۆڵی ئەلیكترۆنی بەڕێوەدەبرێت و لە چوارچێوەی بەشی دیاریكراو بۆ هەر جۆرە ئۆتۆمبێلێك، لە كاتێكدا نەوتی سپی بە كارتی سووتەمەنی و باركۆد بەڕێوەدەبرێت ،وتیشی: میكانیزمی دابەشكردنی بەنزین لە كاتێكدا جیاوازە كە پارێزگاكانی باكور كارتی سووتەمەنی ڕەتدەكەنەوە، لە كاتێكدا پارێزگای موسڵ ئێستا لە چوارچێوەی چاپكردنی كارتی سووتەمەنیدایە، تەواوی پارێزگاكان ڕاستەوخۆ وەرئەگرن.