بەغداد ـ INA
مەزهر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران رایدەگەیەنێت: عێراق شێوازێکی تری رێكخستنی دارایی دەگرێتەبەر لە خەرجییەکان بەمەبەستی گەشەپێدان
ساڵح لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، رایگەیاند: بودجەی گشتی لە ڕووی وەبەرهێنانەوە توند نییە کە پەیوەندی بە خێراکردنی گەشەکردن و خۆشگوزەرانی ئابووری و کەمکردنەوەی بێکارییەوە هەیە.
وتیشی: دارایی بەشێوەیەکی نموونەیی ئاراستەی ئەم لایەنە دەکرێت، جگە لە پارەدانی کەرتی تایبەتی بەرهەمدار و گواستنەوەی ئابووری بازاڕ بەرەو ئاڕاستەی وەبەرهێنانی کار کە بە زۆری لە ئابووری نیشتمانیدا بەهای زیادکراوە.
راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پەسەندە کە بودجەی گشتی لانی کەم لە هەلومەرجێکی لەم شێوەیەدا پێش نیوەی یەکەمی ساڵ پەسەند بکرێت بۆ ئەوەی ماوەی کات بەدەست بهێنرێت، وەک کەمکردنەوەی بەرنامە و پرۆژەكان کە لە ماوەی ساڵی داراییدا پلانیان بۆ دانراوە.