بۆ چەندین ساڵ چاڤی لە یەكەم نیگادا هەڵەیەكی كوشندە لە پەیكەری مارادۆنا دەگرێت

هەمەڕەنگ
  • 26-02-2022, 11:45
  • +A -A

    بەدواداچون_(INA)
    ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە چاڤی هێرناندێز توانی هەڵەیەكی كوشندە لە پەیكەری دیگۆ ئارماندۆ مارادۆنا لە یاریگای ناپۆلی بدۆزێتەوە.
    كاتێك چووە بەردەم كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەی پێش یاری شەوی پێنجشەممەی نێوان ناپۆلی و بەرشەلۆنە لە یاریگای دیێگۆ مارادۆنا لە ناپۆلی، چاڤی تێبینی ئەو هەڵەیەی كرد لە پەیكەری ئەفسانەی ئەرجەنتیندا بوونی هەیە،تێبینیە ڕاست و دروستەكەی چافیش لە تێپەڕینێكی  خێرای چاڤی  هات ،ئەم هەڵە كوشندەكەی پەیكەری مارادۆنا هەرایەك وسەرسامییەكی زۆری بەدوای خۆی هێنا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا.
    جاڤی  وتیشی: ئەوەی ڕوودەدات تۆپەكە لای ڕاستی مارادۆنایە كەچی ئەو  چەپان بوو،چاڤی لە میانەی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا مشتومڕی لێكەوتەوە، كاتێك باسی بەراوردی نێوان مارادۆنا و لیونێل میسی هاونیشتمانی و ئەفسانەی بەرشلۆنە و ئەستێرەی ئێستای پاریس سان جێرمانی كرد،چاڤی دەربارەی مارادونا وتی: ئەو یاریزانێكی تۆپی پێ بوو ،ئەو جولەی بەهەموومان كرد وئەو بۆ ئێمە مەرجەعە،ئێمە تا ئێستاش سەیری دیمەنە جوان وسەرنج راكێشەكانی دەكەین وتا ئێستا هەست بە جۆش وخرۆشی دەكەین، یاریكردن لەیاریگایەك ناوی مارادۆنای هەڵگرتبێت بۆمن شەرەفێكە و هەستێكە پێناسە ناكرێت، وتیشی: ئەگەر دەركەوتنی میسی نەبووایە ئێستا باسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ دەكرد كەمارادۆنا بوو،چونكە ئەو بۆ ئێمە وەك كەشكۆڵێك بوو.