ئەمریكا 350 ملیۆن دۆلار دەنێرێت بۆ ئۆكرانیا

جیهانی
  • 26-02-2022, 09:00
  • +A -A

    بەدواداچون ـ INA 
    جۆو بایدن سەرۆكی ئەمریكا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ڕاسپێرداوە بە ڕادەستکردنی 350 ملیۆن دۆلار بە ئۆكرانیا وەك پشتیوانی بەپەلەی ئەمنی و بەرگری، ئەمە لە کاتێکدا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە بەردەوامە.
    كۆشكی سپی درەنگانی ئێوارەی رۆژی هەینی یااشتێكی لەسەر ئەو بابەتە بڵاویکردەوەتەوە.
    ئەم یارمەتیە سێیەمین بڕی پاڵپشتی دارایی ئەمریکایە بۆ ئۆکرانیا، دوای ئەوەی پێشتر 60 ملیۆن و 250 ملیۆن دۆلار تەرخانکرابوو، ئەمەش کۆی یارمەتیەکانی لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بۆ زیاتر لە 1 ملیار دۆلار بەرزبوەتەوە، ئەمەش بەپێی قەی بەرپرسێکی کۆشکی سپی.
    پێشبینی دەکرێت وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەم نزیكان بەیاننامەیەکی تایبەت دەربکات کە وردەکاری زیاتر پێشکەش بكات، ئەم هەنگاوەش دوای پەیوەندی تەلەفۆنی 40 خولەکی نێوان بایدن و ڤلادیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە ڕۆژی هەینی پێشوودا، و  گفتوگۆیان لەبارەی یارمەتیە سربازییەكان كرد. 


    سەرچاوە؛ روسیا الیوم