بەدواداچون_(INA)
جیانی مێرلۆ سەرۆكی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانی وەرزشی (AIPS) لە بەیاننامەیەكدا سەرزەنشت و سەرەكۆنەی شەڕی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا دەكەن،بەیاننامەكە بەمشێوەیە جیانی مێرلۆ لە سوشیاڵ میدیا لە (فیس بووك وتویتەر ...ئەوانی تر) بڵاوكردۆتەوە بە زمانی ئیتاڵی كۆپیەكمان وەرگێڕا بۆ سەر زمانی كوردی.
كۆمەڵەی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانی وەرزشی ئیدانەی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەربازی پۆتین دەكات كە تراژیدیایەكی مرۆیی لە ئۆكرانیا دروست دەكات، ڕووبەڕووی ئەو تراژیدیا مرۆییە دەبێتەوە كە بە سەختی ئۆكراینای وێران دەكات ، كۆمەڵەكە ئیدانەی بژاردەی ڤلادیمیر پۆتین دەكات بۆ دەستپێكردنی ئەو شتەی كە بە سادەیی پێی دەوترێت ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت كە نەك ئۆكرانیا بەڵكو و ئەوروپا وهەموو جیهان دەسووتێنێ.
ئێمە لە پرەنسیپدا دژی بەكارهێنانی توندوتیژین وەك ئامرازی چەوساندنەوە ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتە ئاگربەستی ئۆڵمپی تێكدا، كە وەرزش چەند ساڵێك پێش ئێستا دەستی پێكردبوو وەك ئامرازێك بۆ ڕەنگدانەوە و ڕێگری لە هەڵبژاردنەكە دەكات بۆ بەكارهێنانی هێز بۆ چارەسەركردنی ئەو حاڵەتانەی كە بە دڵنیاییەوە قورسن، بەڵام دەتوانرێت بە شێوەیەكی تر ڕێكبخرێت.
ئەگەر ئێمە ئەم ڕەفتارە توند و تیژی و هێزی ماسولكەییانە قبوڵ بكەین، ئەوا كۆتایی بە ئەوانی تر دەهێنین كە سبەینێ ئێمە رێیان پێدەدەین شەڕگەیەكی تر بكەنەوە.
ڕۆڵی ئێمەی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی زۆر جار ئەوەیە كە دنیای وەرزش پاك و خاوێن بمێنێتەوە و دوور بێت لەو ڤایرۆسانەی كە كۆمەڵگاكەمان تووشی نەخۆشی دەكەن بۆ پاراستنی ئایندەی ئەو نەوەی گەنجانەی كە نابێت فێری ئەوە بكەین كە توندوتیژی تاكە ئامرازە بۆ بێدەنگكردنی ئەوانەی وەك ئێمە
ئێمە داوا دەكەین كە دوژمنكارییەكان كۆتایی پێبێت و دەستبەجێ دەست بە پرۆسەی چاكبوونەوەی ئەو بنەما مرۆییانە بكەن كە ژێرپێی پێشێل كراون.