بەغدا_(INA)
پارێزگاری كەركوك ئەمڕۆ هەینی ڕێژەی مەترسییەكانی مینى لەپارێزگاكەی ئاشكراكرد و هاوكات ئەوەشی خستەڕوو كە تەنها لەسەدا 10ی زەوی پارێزگاكە پاككراوەتەوە.
جبورى بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پارێزگای كەركوك بە چڕی مینێكی زۆر بەرزەوە دەناڵێنێت،وتیشی نوسراوێک ئاراستەی ئەنجومەنی وزیران کراوە بۆ ئەومەبەستە هەروەها نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی ژینگە کراوە و لەسەر پێویستی پاککردنەوەی زەوی و چارەسەرکردنی مین لەو پارێزگایە کە مەترسی دروست دەکات".
وتیشی: قەبارەی كەمكردنەوە لە كەركوك گەیشتووەتە 10٪ و وتیشی: ژمارەیەكی زۆر مین چێنراون و قەبارەی ئەو هاوكارییانەی دابینكراون لاواز و دیاریكراوە،وتیشی: زۆرێك لەباڵیۆزی وڵاتانی كۆمەككەر سەردانی پارێزگاكە دەكەن و لەڕێگەی وەزارەتی ژینگەوە بۆ كاروباری ژینگە و دروستكردنی زەوی و ئاسایش و پاراستن پشتیوانی دەكەن.