نزم بوونی پلەی گەرمی كەش و هەوای عێراق لە ڕۆژی شەممە و رۆژانی تر

ناوخۆ
  • 25-02-2022, 10:00
  • +A -A


    بەغدا_(INA)
    دەستەی كەش و هەوا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو  پێشبینی دابەزینی پلەی گەرمی  دەكرێت. 
    دەستەکە لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردەوە رایگەیاند: "كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی شەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور دەبێت تا بەشێكی هەور بێت و لە باكوری هەرێمیش كەش و هەوا بە بارانێكی مامناوەند و هەندێ جار هەور و بروسكیشی لەگەڵە و هەروەها لە تێكڕای وڵات پلەی گەرمی دادەبەزێ.
    لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: كەشوهەوای ڕۆژی یەكشەممە لە ناوەڕاست و باشوری هەرێمدا بە چەند هەورێك  و بروسك دەبێت، لە كاتێكدا كە هەرێمی باكوور تا ڕادەیەك هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری هەوری بروسكە و هیچ گۆڕانێك لە پلەی گەرما روونادات لە وڵاتدا.
    وتیشی: كەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ چەند هەورێك لە سەرتاسەری وڵات تەندروست دەبێت و پلەی گەرمیش لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە وڵات ناگۆڕێت.
    وتیشی: كەش و هەوا بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو تاڕاددێك هەور دەبێت لەسەرانسەری وڵات، بەڵام پلەی گەرمی لە هەموو وڵات كەمێك بەرز دەبێتەوە.