نەجەف ـ INA
فراكسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: بۆ کاركردن لەسەر حەوت دۆسیە ژورێكیان پێکهێناوە و هاوکات جەختی لەسەر پێویستی ئاشكراكردنی ئەو مەلەفانە بۆ ڕای گشتی کردەوە.
حەسەن عەزاوی سەرۆكی فراكسیۆنی سەدری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، ڕایگەیاند: لەسەر ڕێنماییەکانی سەید موقتەدا سەدر و گرەنتی بەرنامەی کوتلەی سەدر کە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمان و دوای بردنەوەی وەك گەورەترین کوتلە و لە یەکەم ڕۆژی سوێندخواردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە کوتلەکە لەسەر خۆی كردوەتە پێویستی كە ڕۆڵی یاسادانان و سەرپەرشتیاری خۆی لە ئەدای دەسەڵاتی جێبەجێکردندا وەک نوێنەری خەڵک بگێڕێت.
ڕونیشیکردەوە: کوتلەی سەدری ژووری کاری ئەندامانی کوتلەکەی پێکهێناوە و بەپێی لێهاتوویی و ئەزموون و بە بەکارهێنانی شارەزایی و ڕاوێژی خەڵكی عێراقی لەسەر دۆسیە گرنگەکان، كەبریتین لەم دۆسیەیانە: (کارەبا و نەوت و کشتوکاڵ و بازرگانی و پەیوەندی و دادوەری و سەرچاوەکانی ئاو) و جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی ئاشكراكردنی ئەم فایلانە بۆ ڕای گشتی و خەڵکی عێراق بەڕوونی و شەفافانە بەپێی چوارچێوەی دەستووری و یاسایی لە میوانداریکردن یان لێپرسینەوەوە.
وتیشی: ئەم ڕێوشوێنانە بەئامانجی کۆتاییهێنان بەفیڕۆدانی سامانی گشتی و سەرچاوەکانی دەوڵەت و فەرامۆشکردنی زۆر لەخزمەتکردنی هاووڵاتیانی شایستە و لەدەستدانی بودجەی گەورە و زیاتر لەحکومەتی پێشوو یان ئێستاش.