نەجەف ـ INA
حاكم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: زیاتر لە 100 ئەندام ئیمزایانکردووە بۆ میوانداریکردنی وەزیری دارایی و هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆر سوودی بۆ دەوڵەت نەبووە.
زاملی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، رایگەیاند: عەلی عەللاوی وەزیری دارایی لە بەرپرسیارێتی یاسایی و شەرعی لایداوە و مشتومڕی سەرلێشێواوی بۆ ئامادەنەبوونی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات.
وتیشی: ئەو پرسیارەی لە وەزیری دارایی دەکرێت ئەوەیە، لەسەر هۆکارەکانی ڕێژەی ئاڵوگۆر و گرانی نرخی خۆراک و کەلوپەل پرسیاری لێدەكرێت كە زیاندەگەیەنێت بە بەشێکی زۆری هەژاران و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و کەمدەرامەتییەکان.
حاكم زاملی جەختی لەوەشکردەوە: پێویستە وەزارەتی دارایی چارەسەری هەبێت بۆ فۆرمی خۆاك و زیادكردنی پێویستی ترو مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی كە زۆرترین خەڵكی هەژار و خاون دارایی دیاریكراو بگرێتەوە.
وتیشی: سیاسەتی هەڵەی دارایی وەزیری دارایی ئێستای عێراق بارگرانی قەرز بووە و لە ساڵی 2020 بۆ 40 تریلیۆن دینار و عێراق لە هەمان ساڵدا نزیکەی 27 تریلیۆن دیناری قەرزی کردووە.
ئاشكراشیكرد: دەوڵەت سودی لە بەرزبونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو نەبینیوە،بەڵكو چوەتە گیرفانی بازرگانان و هەندێک لە بانکەکان و ڕێژەیەکی زۆر لە مەزادی دراویان بەدەست هێناوە.