بەغداد ـ INA
شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری دووەمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند: توێژی خانه‌نشینان خزمه‌تی گه‌وره‌یان به وڵاتكردوه، بۆیه پێویسته چاودێری بكرێن و مافه‌كانیان گره‌نتی بكرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری دووەمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوە، دەڵێت:
شاخەوان عەبوڵا پێشوازیكرد له ئه‌یاد مه‌حمود هادی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی عێراق و كادیرانی پێشكه‌وتوی ده‌سته‌كه.
راشیگەیاند: له‌و دیداره‌دا باس له چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و پێویستی چاودێریكردنیان و ئاسانكاری بۆ مامه‌ڵه‌كانیان و ئه‌ژماركردنی مافی داراییان به‌پێی یاسا كرا، له‌گه‌ڵ جێگیركردنی خزمه‌تی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت.
هەروەها جێگری دووەمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنەران له قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، توێژی خانه‌نشینان خزمه‌تی گه‌وره‌یان به وڵات كردوه، بۆیه پێویسته چاودێری بكرێن و مافه‌كانیان گره‌نتی بكرێت، ده‌سته‌ی خانه‌نشینیش به‌رپرسیارییه‌تی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانه بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه‌كانی پێش‌و.
داواشیكرد: له ئه‌ژماركردنی خزمه‌تدا دادپه‌روه‌ری ره‌چاوبكرێت، به هه‌مان شێوه‌یه‌ش خزمه‌تی پێشمه‌رگه‌ش كه هێزێكی سیستماتیكه له حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا، ئه‌ژماربكرێت هاوشێوه‌ی هاوشانه‌كانیان له سوپا‌و پۆلیس.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ته‌ئكیدیشی له‌وه‌كرده‌وه: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پشتیوانی له كاری دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت ده‌كات و پێزانینی هه‌یه بۆ خزمه‌ته‌كانیان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقدا.