بەغداد – INA
محمد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق تەئكیدیكردەوە: كە ئاواتە خوازی باشترین پەیوەندین لەگەڵ هاوسێ و براكان و هاوڕێكاندا.
حەلبوسی لە تویتێكدا كە ئازانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی: رایگەیاند: دوای تەواوبونی ئەركەكان لەسەر دۆسیەی قەرەبووكردنەوە ئێمە ئەمڕۆ چاوەڕوانی ئەوەدەكەین كە باشترین پەیوەندی لەگەڵ هاوسێ و براكان و هاوڕێكاندا دروست بكەین.
وتیشی: با كاریگەرییەكانی دەیان ساڵەی سیاسەتی دوژمنكارای و روبەڕوبونەوەو تاودان تێپەڕێنین و قۆناغێكی نوێ دەستپێبكەین بۆ پێشخستنی وڵات و لە شەری یەك لە دوای یەك دەریبهێنین.