بەغداد ـ INA
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای فیدڕاڵی دانیشتنی دەستپێكرد بەمەبەستی سەیركردنی داواکاری دژی بڕیاری کردنەوەی دەرگای پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەەكدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە، دەڵێت: دادگای فیدڕاڵی دانیشتنی دەست پێكرد بەمەبەستی سەیركردنی داواکاری دژی بڕیاری کردنەوەی دەرگای پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، ژمارە (4) لە 8/ شوباتی 2022.