بەغدا_(INA )
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە دەرچوونی عێراقی لە رێکارەکانی بەندی حەوتەمی ڕاگەیاند دوای پێدانی تەواوی پابەندییە داراییەکانی، هاوکات جەختیشی کردەوە کە عێراق چیتر پێویست ناکات لە داهاتوودا هیچ پارەیەکی زیادە بدات.
حسێن لە وتارەکەی عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایش له ميان دانيشتنى گوێگرتن بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری لیژنەی قەرەبووکردنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) چاودێری کردووە وتی:"عێراق ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی گرنگی مێژووی خۆی هەڵداوە کە زیاتر لە سی ساڵ درێژەی كێشا"،وتیشی"عێراق بەدوای بەهێزکردنی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدایە".
ئاماژەی بەوەکرد" عێراق دواین بڕە پارەی داوە بەپێی پابەندییە داراییەکانی و بڕی تەواوی قەرەبووکردنەوەکەی داوە" گوتیشی " عێراق چیتر پێویست ناکات لەداهاتودا هیچ بڕەپارەیەکی زیادە بدات".
باسی لەوەشکرد"حکومەتی عێراق جەختدەکاتەوە کە کارکردن لەگەڵ لیژنەی قەرەبووکردنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان مۆدێلێکی سەرکەوتوو بووە بۆ کاری چەندلایەنە"، وتیشی"عێراق بەردەوام بووە لە جێبەجێکردنی ئەو پابەندبوونانە بە تەواوی بەپێی خشتەی کات".
رونیکردەوە"حکومەتی عێراق پێی وایە کە پابەندبوونی تەواو بە ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دەوڵەتی برامان کوێت گەشەیەکی گەورەیە" و وتیشی" عێراق هەوڵیداوە ئەم مۆدێلە بێوێنەیە تەواو بکات بۆ ئەوەی عێراق لە هەموو رێکارەکانی بەندی حەوتەم دەربکات".
وتیشی: "عێراق چاوەڕێی داخستنی ئەو فایلە دەکات کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەیە بۆ پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی" و وتیشی: "پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و حکومەتەکەی دەکەین لە کۆتاییهێنان بە پابەندییە نێودەوڵەتییەکان و دەرچوونی عێراق لەرێکارەکانی بەندی حەوتەم".