بەغداد ـ INA
فایق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و لۆرد دەیڤد وۆڵفسۆن وەزیری دادی بەریتانیا سەبارەت بەهاوكاری یاسایی و دادوەی لە نێوان هەردوو وڵات گفتگۆیانكرد.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە فایق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەگەڵ لۆرد دەیڤد وۆڵفسۆن وەزیری دادی بەریتانیا کۆبووەوە.
وتیشی: هەردوولا سەبارەت بە هاوكاری نێوان هەردوو وڵات لە بواری دادوەری و یاسایی و پەرەپێدانی کاری دادگا بازرگانییەکان گفتوگۆیان كرد.