بەغداد ـ INA
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە تەئکیدیکردەوە لە کارنامەی دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا میوانداری عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی وەزیری دارایی دەکات.
سەرۆکایەتی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكیدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت:
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگری یەکەم و جێگری دووەم لەگەڵ سەرۆکی کوتلە پەرلەمانییەکان کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند تەوەرێکی پەیوەست بە کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە ماوەی داهاتوودا.
راشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمی دابەشکردنی ئەندامان بۆ لیژنەکانی پەرلەمان کرا،و دەستەی سەرۆکایەتی داوای لە سەرۆکی کوتلەکانی پەرلەمان کرد، لە دیاریكردنی ئەندامەكانیان بۆ لیژنەكان لێهاتوویی و ئەزموون لەبەرچاوبگرن.
هەروەها دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووی وەک وادەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریکرد بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پێکهێنانی لیژنەکانی پەرلەمان.
لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: لە بەرنامەی کاری دانیشتنی داهاتوو ڕۆژی دووشەممە 28ی شوبات میوانداریی وەزیری دارایی دەکات، بەپێی یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پێکهاتەکانی ژمارە 13ی ساڵی 2018 و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنەکە، لەسەر داوای
پەرلەمانتار بورهان مەعموری بەپشتیوانی 100 ئەندام پەرلەمان.