بەغدا_(INA)
وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ سێشەممە ، پێکهێنانی شانەی قەیرانی ڕاگەیاند بۆ دابینکردنی سەبەتەی مانگی ڕەمەزان بۆ هاوڵاتیان،ئاماژەیشیدا چەند ڕێوشوێنێک گیراوەتەبەر بۆ دڵنیابوون لەگەیشتنی ماددە خۆراکییەکان پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان.
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند: وەزارەت شانەیەکی قەیراناوی پێكهێناوە بە سەرۆكایەتی وەزیر و ئەندامێتی بریكارەكان و بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و بەڕێوەبەری گشتی پلاندانانی وەزارەت كە ئەركی ئەوەیە بەدوو قۆناغ خوانێكی باش ئامادەبكات،قۆناغی یەكەم بەر لەمانگی رەمەزانی پیرۆز وقۆناغی دووەم لە ناوەراستی مانگی رەمەزانی پیرۆزبێت.
وتیشی: وەزارەتەكە ڕێوشوێنی گرتووەتە بەر بۆ دڵنیابوون لە گەیاندنی خۆراك پێش مانگی ڕەمەزان بۆ دابینكردنی هاوڵاتیان و وتیشی: ئەو ڕێوشوێنانە بریتی بوون لە بەدواداچوونی ئەو كۆمپانیایەی كە بەرپرسن لە گەیاندنی كەلوپەلەكان لە ڕێگەی بەندەرەكانی باكور و باشوری عێراق ".
پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لەماوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا دوو ژەمە خۆراكی دابەشكرد بەسەر هاوڵاتیان.