بەغدا_ (INA)
دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ئەمڕۆ سێشەممە،بڕیارێكی بۆ بانگهێشتكردنی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای دیالەی پێشوو ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوەدا كە ناوبراو بەبڕی (1) ملیار و (375 ) ملیۆن دینار،زیانی بەپارەی گشتی گەیاندووە.
لەڕاگەیەندراوێكی دەستەکە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە راگەیاند:"دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە لە كێشەكانی دەستەی دەستپاكی بەعقوبە فەرمانی داوە بەبانگهێشتكردنی بەڕێوەبەری گشتی پێشووی فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای دیالە"،
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: گرێبەستەكە بەشێكە لەو گرێبەستانەی كە لە ساڵی 2019دا راستەوخۆ جێبەجێ كراون، ئاماژە بەوە كراوە كە بڕی زیانەكانی موڵكی گشتی لە ئەنجامدا بە 1,375,000,000,000ی دینار گەیشتووە".
ئاماژەی بەوەدا" دادگای لێكۆڵینەوەی بەعقوبە كە تایبەتە بە كەیسەكانی دەستەی دەستپاكی ، بەپێی مادەی 340ی سزادانی ناوبراوی دەركرد.