دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر نوێنەرایەتی پێكهاتەكان لەئەنجومەنی نوێنەران دەردەكات

سیاسی
  • 22-02-2022, 14:14
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    ئەمڕۆ سێشەممە دادگای فیدراڵی بڕیارێكی له بارەی نوێنەرایەتی پێكهاتەكان لەئەنجومەنی نوێنەران دەركرد.
    دادگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتووە، ڕایگەیاند: بە مەبەستی كاراكردنی ڕۆڵی نەتەوەیی و بەدیهێنانی یەكسانی و پاراستنی یەكڕیزی نەتەوەیی پێكهاتەكانی ئێزدی و شەبەك و كوردی فەیلی، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری داوە كە نوێنەرایەتی ئەو پێكهاتانە لە ئەنجومەنی نوێنەران نادەستوورییە و دەبێت لەگەڵ پێكهاتەكانی مەسیحی و سائیبی یەكسان بكرێن.