بەغدا_(INA)
سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەممار حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا گفتوگۆیان کرد لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغداو واشنتن و ڕێگەكانی پەرەپێدانیانی.
لە راگەیەندراوێكی نوسینگەی رەوتی حیکمە كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند:"سەید حەكیم لە میانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ماتیو تۆلەری باڵیۆزی ئەمریكا، باسی لە پەرەسەندنەكانی پێشهاتە سیاسیەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و واشنتۆن كرد.
حەكیم، وتیشی: پێویستە بەسەر بنبەستی سیاسی عێراق زاڵ بین، هەروەها پێویستە هەموو لایەكی ئیرادەیان هەبێت بۆ چارەسەركردن لەڕێگەی ئەو دەستپێشخەرییە سیاسیانەی كە بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانەی ئێستا خستویانەتە پێش وتیشی: چارەسەرەكان گونجاون و ناجێگیرنین ئەگەر سیاسەتمەداران زاڵ بن بەسەر بەرژەوەندییە تایبەتەكاندا و داوایكرد كە دیالۆگ لە چارەسەركردنی ناكۆكییەكان لە ناوخۆ و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا جێبەجێ بكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پێگە ڕەقەكان تەنها دەبێتە هۆی ئاڵۆزی زیاتر و زیان گەیاندن بە بەرژەوەندییە گشتییەكانی دەوڵەت و خەڵك و ئاماژەی بە گرنگیی ڕێككەوتن لەسەر هاوبەشییەكان و دەستپێكردنیان لە بەڕێوەبردنی قەیران و گرفتەكان كرد.