كەربەلای پیرۆز؛ كۆنفرانسێك بۆ نەهێشتنی تیرۆر رێكخرا

ناوخۆ
  • 22-02-2022, 11:15
  • +A -A

    كەربەلای پیرۆز ـ INA ئەمیندارێتی گشتی عەتەبەی حسێنیەی پیرۆز بەئامادەبوونی قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و کەسایەتییە ئایینی و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، یەکەمین کۆنفرانسی نەتەوەیی بۆ نەهێشتنی تیرۆر سازكرد. سەیف عەلی قەرعاوی سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسەکە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ماوەی زیاتر لە ساڵێکە عەتەبەی حسینیە ئامادەکاری بۆ ئەم کۆنفرانسە دەکات، وتیشی: چەندین دامەزراوە بەشدارن لە کۆنفرانسەکە،و ژمارەیەك كەسایەتی زانستی و ئایینی و ئەکادیمی و ڕۆڵیان هەبووە لە سەرجەمی بڕیارەکان و لە هەموو ئەو ئامانجانەی کە بۆ کۆنفرانسەکە دامانناوە. ئاشكراشیكرد: زیاتر لە 140 لێكۆڵینەوە بەشداریان لەم کۆنفرانسەدا كردوە کە 110یان پەسەندکراون و لە ماوەی دوو ڕۆژی تەواودا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.