بەغداد ـ INA
وەزارەتی دارایی عێراق دووپاتیدەكاتەوە: هەڵئاوسانی نرخ دیاردەیەکی جیهانییە و پەیوەندی بە كەمكردنەوەی نرخی دراوەوە نیە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: کە هەڵئاوسانی نرخ دیاردەیەکی جیهانییە و پەیوەندی بە كەمكردنەوەی نرخی دراوەوە نیە.
ئاماژە بەوەش دەکات: کە قۆرغكاری هەندێک بازرگان و هاوردەكار لەڕێگەی سەپاندنی نرخی زیادە بۆ مەبەستی پێشبڕکێ و بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیادە دەبێتە هۆی ئەو دیاردەیە.