سلێمانی ـ INA
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لە ئەمڕۆدا 22/2/2022 لەکاتی دەوامی بەیانیاندا، لە نەخۆشخانە تایبەتەکان قەدەغەدەكات.
بەشی پشكنین و بەدواداچون و دڵنیایی جۆری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە راگەیەنراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوەتوە،و دوێنێ دوو شەممە ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانە تایبەتیەكانی سنوری سلێمانی كردوە، دەڵێت: ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه رۆژی 22/2/2022 به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ جۆره نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك له‌كاتى ده‌وامى به‌یانیاندا ئه‌نجامنه‌درێت به‌تایبه‌ت نه‌شته‌رگه‌ریی منداڵبون، جگه لهپزیشكى پسپۆڕى نه‌شته‌رگه‌یی خانهنشینو پزیشكى بێهۆشكاریی خانه‌نشین.
ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات: هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك سه‌رپێچى بكات، ئه‌وا له‌ڕێگه‌ى لیژنه‌ى ئاسایش‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه ماوه‌ى 72 كاتژمێر هۆڵى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ى داده‌خرێت، له‌به‌رئه‌وه خۆتان به‌رپرسیار ده‌بن.
ئەمڕۆی 22/2/2022، ژمارەیەكی جوانە و فشار لەسەر نەخۆشخانە ئەھلییەکان هەیە بۆ نەشتەرگەریی منداڵبوون.
ماوەیەكە لە هەرێمی كوردستان ژمارەی جوان وەك ژمارەی مۆبایل و ژمارەی ئۆتۆمبیل بوە بە دیاردەوە، بەنرخی زۆر گران لە نرخی ئاسای خۆیان مامەڵەیان پێوەدەكرێت، هاوكات رۆژمێری جوان بۆ لە دایكبوونی منداڵیش بوەتە دیاردەو بەشێك لە دایكان هەوڵەدەن لە رۆژێكی دیاریكراوی خۆیان منداڵەكانیان بە نەشتەرگەری ببێت.