نەخۆشخانەی كەفیل بەیاننامەیەك سەبارەت بەتەندروستی سەید سیستانی بڵاودەكاتەوە

ناوخۆ
  • 21-02-2022, 19:25
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    نەخۆشخانەی كەفیلی تایبەتمەند لەشاری کەربەلای پیرۆز گواستنەوەی سەید عەلی حسێن سیستانی مەرجەعی باڵای ئایینی  بۆ نەخۆشخانە ڕەتکردەوەو جەختیشیکردەوە کەسامەحەتی سەید سیستانی تەندروستی جێگیرە.
    نەخۆشخانەکە ئەمڕۆ دووشەممە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، ڕایگەیاند: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بەوەی ئایەتوڵا سەید عەلی حسێن سیستانی مەرجەعیی باڵای ئایینی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی كەفیلی تایبەتمەند لە کەربەلای پیرۆز، لێرەدا ئاماژە بەوە دەکەین: کە ئەم هەواڵە بەتەواوی ناڕاستە و ئایەتوڵا سیستانی لە تەندروستییەکی تەواودایە و ئەرکی ڕۆژانەی لە ئۆفیسەکەیدا بە شێوەیەکی ئاسایی جێبەجێدەکات.
    ئاشكراشیكرد: داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن و بلۆگەرەکان دەکەین کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەو دەنگۆیانە ببڕن کە دەبێتە هۆی سەرلێشێواوکردنی کەش و هەوای گشتی لە وڵاتدا و ئەو پڕوپاگەندە بەتاڵانە بڵاونەکەنەوەو باوەڕێ پێنەكەن.