بەغداد ـ INA
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران،ئەمڕۆ دووشەممە، دووپاتیکردەوە،ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی بینی له‌تێکشکاندنی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌تایبه‌تی تیرۆرستانی داعش و ده‌یان سه‌ركرده‌ی سه‌ره‌كیان كوشتوه و ده‌ستگیریان كردوه.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا،کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە،گرنگترین بابەتەکانی وتارەکەی کازمی خستەڕوو،له‌میانه‌ی ڕێوڕەسمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی باڵەخانەی نوێی كارگێڕی له‌باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە،کازمی ڕایگەیاند"ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی ده‌زگایه‌كی نیشتمانیی پرۆفیشناڵ و تۆكمه‌یه كه ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی بینیوه له پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ئاسایشی ناوچه‌كه به‌گشتی".
وتیشی"له ساڵی 2016ه‌وه كارمان كردوه بۆ بنیاتنانی توانایه‌كی گه‌وره‌ی مرۆیی كه به سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوه‌وه لە ئاسایشی نیشتمانی به‌شداریكردوه،وبەهەوڵی قارەمانانەی دەزگاکە زۆر سەرکەوتوو بووین لەبەجێگەیاندنی زۆربەی ئامانجە نەخشەبۆکێشراوەکان بۆ بەئامانجگرتنی سەرچاوە وسەرانی گەورەی گروپە تیرۆرستییەکان"،ئاماژەیشیدا"لەهەموو سێکتەرە پەیوەندیدارە جیاجیاکان ژێرخانمان بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق دامەزراند".
کازمی وتیشی، "ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی سه‌ركه‌وتو بوه له دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه فراوان و جیاوازه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق، هه‌روه‌ها لەدەستەبەرکردنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق سودی له ئه‌زمونی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتوه،ئەمەیش ڕۆڵی هەبوو بەوەی عێراق پێشەنگ بێت لەدەستپێشخەرییە هەرێمایەتییەکان،هاوکات دەزگای هەواڵگیری رۆڵی سه‌ره‌كیشی هه‌بوه له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان و دورخستنه‌وه‌ی عێراق له‌ناكۆكی نێوده‌وڵه‌تی".
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، "ده‌زگای هه‌واڵگری باوه‌ڕی به هاوكاری و هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌زگا جۆراوجۆره‌كان هه‌یه و دامه‌زراندنی ئاسایش له ناوخۆ و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا ته‌واوكه‌ری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه له بڕیاردانی ستراتیژیدا، ئاسایش ئه‌مڕۆ چیتر چه‌مكێكی بچوك نییه به مانا ته‌قلیدییه‌كه‌ی، به‌ڵكو بۆته دیدگایه‌كی ستراتیژی و كاری چڕ‌وپڕ له‌بوار و گۆڕه‌پانه جیاجیاكاندا بۆیه ده‌زگای هه‌واڵگری بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفت و هه‌ڕه‌شه‌كان كارده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای ئاستی هه‌ڕه‌شه‌و ده‌رفه‌ته‌كان".
مسته‌فا كازمی ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی بینی له‌هه‌ڵوه‌شكانی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌تایبه‌تی داعش و ده‌یان سه‌ركرده‌ی سه‌ره‌كیان كوشتوه و ده‌ستگیریان كردوه، ئه‌مه‌ش به‌هه‌وڵی هێزه ئه‌منییه‌كانمان له‌سوپای عێراق و ده‌زگای دژه‌تیرۆر و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه هه‌مو هه‌وڵێكی شكستخواردو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شكاوی داعش كۆتایی پێده‌هێنێت".
له‌په‌یامێكیشدا مسته‌فا كازمی وتی، "من به‌خه‌ڵكی عێراق ده‌ڵێم ده‌زگای هه‌واڵگری و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دیكه وه‌ك ڕژێمی لەناوچوو سته‌مكار و تۆقێنه‌ر نابن، به‌ڵكو كه‌سانی پرۆفیشناڵن كه ئامانجی یه‌كه‌م و كۆتاییان ته‌نها پاراستنی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانیه‌تی به‌یاسا".
ئەوەیشی وت"دەزگاکە لەخزمەتکردنی نیشتمان شەهیدی زۆری بەخشیوە،کەیادیان لەناخماندا بۆ هەیشەیی دەمێنێتەوە،وخوێنی ئەوان لەئەستۆی ئێمەدایە".
سەرۆک وەزیران لەکۆتایی قسەکانی وتی"پشتیوان بەخوا وبەناوی گەلی مەزنی عێراق بەردی بناغەی ئەم سەکۆ هەواڵگیرییە دادەنێن".