بەغداد ـ INA
دادوەر فایق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئیمزاکرد.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەوتوە، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ئاماندا مێللینگ وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەو گەشەپێدانی بەریتانیا ئیمزاكرد سەبارەت بەئاڵوگۆری هاوكاری دادوەری و یاسایی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: لە مەراسیمی ئیمزاكردنەكەدا جەعفەر سەدر باڵیۆزی کۆماری عێراق لە بەریتانیا و شاندی یاوەری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئامادەبوون.