ئەنجومەنی دادوەری هۆکارەكانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی جیابونەوە دیاریدەكات

ناوخۆ
  • 21-02-2022, 11:35
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەی جیابونەوەی هاوسەران لەعێراق دیاریدەكات و ئاماژە بەچارەسەرەكانی دیاردەی هاوسەرگیری پێنەگەیشتوان واتە خوار تەمەن ۱۸ ساڵ دەكات.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دادگاکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ژمارەی زۆری جیابوونەوەیان تۆمارکردووە، وتیشی: بڵاوبوونەوەی دیاردەکە بووەتە کێشە و هۆکارەکانیشی دەگەڕێتەوە بۆ لایەنی کۆمەڵایەتی و ئابووری و لەسەروی هەمویانەوە بێکاری و قەیرانی نیشتەجێبونە لەگەڵ كۆی ئەو بارودۆخانەی وڵاتی گرتوەتەوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ناهاوسەنگی سیستمی بەها و بێڕێزی لە كۆمەڵگادا هۆکارێکی ترە بۆ  بەربڵاوی جیابونەوەی خێزانی. 
    ئاشكراشیكرد: کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی جیابونەوەی هاوسەران پێویستی بەهەوڵ و هەماهەنگییەکی زۆر هەیە لەلایەن هەموو لایەنە بەرپرسەکانەوە و هەروەها ڕۆڵی یاسادانان بەتایبەتی کە یاسای عێراقی جیابونەوەی هاوسەران لەدەرەوەی دادگاكات بە تاوان دیاریناكات.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری رایگەیاند: بە تاوان ناساندنی جیابونەوەی هاوسەران لە دەرەوەی دادگا یەکێکە لەو چارەسەرانەی کە بەشداری دەکات لە کەمکردنەوە یان داخستنی ژمارەیەکی زۆر لە جیابونەوەكان، جگە لەوە دەركردنی یاسای قەدەغەکردنی هاوسەرگیری كەسانی پێنەگەیشتوو لە دەرەوەی دادگا و غەرامەکردن و سزادانی ئەو كەسانەب ئەم کارە دەکەن. 
    وتیشی: هاوسەرگیری و جیابونەوەی كەسانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بووەتە دیاردەیەکی بەربڵاو، و چارەسەركردنیشی دەکەوێتە سەر لایەنی ئایینی و کۆمەڵایەتی و یاسادانان و زانکۆ و خوێندنگاکان.