وەزیری نەوت: پێشكەوتن لە گواستنەوە بۆ وزەی نوێبوەوە بەدیهاتووە

ئابوری
  • 21-02-2022, 15:50
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: پێشکەوتنێکی ڕوون لە گواستنەوە بۆ وزەی پاک و نوێبوەوە بەدیهاتووە، بەڵام گواستنەوە بۆ وزەی پاک كاتی دەوێت.
    عەبدولجەبار لە وتارێكدا لەمیانەی بەشداریکردنی لەکۆنگرەی نێودەوڵەتی تەکنەلۆجیای نەوت لەسعودیە، كە دەقی وتارەكەی گەیشتوەتە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA), رایگەیاند: عێراق ستراتیژییەکی بۆ ساڵی 2020-2030 داڕشتوە و ئامانجی کەمکردنەوەی پشتبەستنە بەو سوتەمەنیانەی ژینگە پیس دەكەن لە بەرهەمهێنانی کارەبا و کارکردن بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی وزەی خۆر و سەرچاوەکانی تری وزەی پاک.
    وتیشی: ئێمە لەو چوارچێوەیەدا هەنگاوی گرنگمان ناوە بە ئەنجامدانی گڕێبەستە گرنگەکان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتیەكان، بەڵام ئەوەشی نەشاردەوە كە گواستنەوە بۆ وزەی پاك دەیان ساڵ دەخایەنێت.
    ئاشكراشیكرد: عێراق بە بڕی (3) ملیار دۆلار پرۆژەی وەبەرهێنانی غاز و پرۆژەی ئایندەیی لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتیبە گەورەكاندا دەستپێكردوەو پەیاممان بۆ هەموو هاوبەشەکانمان ڕوونە كە گواستنەوە بۆ وزەی پاک یەکێکە لە ئەولەویەتیەکانی عێراق، بە دابینکردنی هەموو پێداویستییە لۆجستی و ژێرخان و سەرچاوە مرۆییەکان بۆ ئەوەی گواستنەوەکە بۆ پاککردنەوەی وزە سەرکەتوو بێت.