نادال: من و فێدرەر و جۆكۆڤیچ شایەنی نازناوی باشترینن

جیهانی
  • 21-02-2022, 07:30
  • +A -A

    به‌دواداچون-(INA)
    ئەستێرەی تێنسی سەر زەوی  ئیسپانی ڕافایل نادال گوتی هۆكاری جیاواز هەیە بۆ هەڵبژاردنی باشترین یاریزان لەمێژووی یارییەكەدا،نادال سەبارەت بە پێشبڕكێكەی لەگەڵ ڕۆجەر فێدرەر و نۆڤاك جۆكۆڤیچ بۆ ئەم نازناوە گوتی: لە كۆتاییدا زیاتر لەوەی خەونمان پێوەبوو بەدەستمان هێنا من لەوە دڵنیام، هەموو كەسێك شایەنی ئەم ناونیشانەیە، بە پێی تێڕوانینی هەموو كەسێك.
    نادال لە كۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەكەدا، پێش ئەوەی بەشداری لە كردنەوەی  پاڵەوانیەتی ئەكابۆلكای مەكسیكی بكات، وتی: دوا ناونیشانی گراندی ئاشتیلە ژیانیدا هیچ شتێكی نەگۆڕیوە و ئەوەشی وت ماوەیەكی زۆرە بەشداریم نەكردووە و بۆ من لە هەموو شتێك گرنگترە، دڵخۆشم بەوەی كە لە  پاڵەوانیەتی ئوسترالیا نازناوەكەم بەدەست هێنا،نادال وتی كە ئامادە دەبێت لە ماوەی دوو مەشق و ڕاهێنانی ماوە پێش دەستپێكردنی پاڵەوانیەتی (ئەكابۆلكای مەسیكی)، كە رووبەڕووی یاریزانی ئەمریكی (ریلی اوبیلكا) ی بیستەمی جیهان دەبێتەوە.
     سەرچاوە/كووڕە.