بهغدا-(INA)
شانەی ڕاگەیاندنی ئهمنى دەستگیركردنی دوو لەگەورەترین بازرگانانى مادەی هۆشبەر لەپارێزگای میسان ڕاگەیاند.
ئەو شانەیە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقى (INA) ناردووه رایگهیاند:" پۆلیسی پارێزگای میسان لە ئۆپەراسیۆنێكی جۆریدا و بەپێی زانیاری هەواڵگری و دوای بۆسەیێك لە كۆنتڕۆڵی ئەو پێنج كەسەی كە لە نێوان ناوچەی (الاصلاح والسلام) بوون،توانیان دوو لەوانەی كە گەورەترین بازرگان وقاچاغچی ماددە هۆشبەركانن دەستگیربكەن ،لەكاتی دەستگیركردنیان بڕی (2) كیلۆی ماددەی هۆشبەری لە جۆری (كریستال) یان پێبوو".
وتیشی: ئەوان بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراون بۆ لێكۆڵینەوەی پێویست لە دژیان".