لەناوبردنی بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر لە تەلەعفەر

ئەمنی
  • 21-02-2022, 10:14
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)
    ده‌سته‌ى حەشدی شەعبی ئەمڕۆ دووشەممە لە شارۆچكەی تەلەعفەری سەر بە پارێزگای نەینەوا،لەناوبردنی كەسێكی بازرگانی ماددەی هۆشبەرى راگه‌یاند.
    لە راگەیەندراوێكه‌ ده‌سته‌كه‌ كەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه‌ رایگه‌یاند:" مەفرەزەیەكی یاریدەدەری هەواڵگری و زانیاری و بەڕێوەبەرایەتی زانیاری گشتی و بەشی زانیاری نەینەوا و هێزێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوای حەشدی شەعبی، كە لە پێنج مەفرەزە پێكهاتبوو،دەستیان كرد بەسەر دەستبەسەراگرتنی تاوانبار و بازرگانی ماددەی هۆشبەر بەناوی (و،ص،ح،ص)".
    وتیشی: تۆمەتبارەكە بازرگانێكی ماددەی هۆشبەرە كە داواكراوە بەپێی مادەی 28ی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر، لە هۆبەی ماددەی هۆشبەر لە تلەعفەر.