ههولێرـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە ئاهەنگی ساڵانەەی سەرتاسەری جیهان بۆ بەرزكردنەوەی هۆشیاریی هەمەچەشنی زمانەوانی و كەلتووری و فرەزمانی دەكرێتەوە بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایك، كە دەكاتە21ی شوبات بە ڕۆژی جیهانی زمانی دایك دادەنرێت ،دانانی ئەم رێكەوتە بۆ یەكەم جار لە 17ی تشرینی دووەمی 1999 لەلایەن یوونسكۆوە ڕاگەیەندرا و بە فەرمی لەلایەن كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بەسندكرا،دواتر 21ی شوبات كرا بە رۆژی جیهانی زمانی دایك لەسەرتاسەری جیهان.
ڕۆژی جیهانی زمانی دایك لە ساڵی 2000 ەوە بۆ بەرزكردنەوەی ئاشتی و فرەزمانی لە جیهاندا و پاراستنی هەموو زمانە ڕەسەنەكان پیرۆزكرا. 21ی شوبات بە ناسینەوەی بزووتنەوەی زمانی بەنگالی لە ساڵی 1952 لە بەنگلادش دیاری كرا.
ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی عێراقى بەبۆنەی رۆژی جیهانی دایك پیرۆزبایی لەسەرجەم گەلانی عێراق دەكات وبە زمانەكانی كوردی وعەرەبی و ئەوانی تر،ئومێد دەكەین هەموومان لە خزمەتی زمان وكلتور و نەتەوكانمان تێبكۆشین بۆ باشتركردنی وڵاتەكەمان و گرنگیدان بە پرۆسەی رێزگرتن لە هاوزمانی خۆت وبەرانبەرەكەت.