بهغدا-(INA)
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە نیویۆرك بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (INA) كهوتووه رایگهیاند: فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ گەیشتە نیویۆرك بۆ ئامادەبوون لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشدا راپۆرتی سەرۆکی ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ قەرەبوکردنەوەکان دەخوێنرێتەوە ".
ئاماژهى بهوهكرد"كۆبوونەوەكە ڕاپۆرتی كۆتایی بۆردی بەڕێوەبەر لەسەر كاری لیژنەی قەرەبووكردنەوە پێشكەش دەكات، ئەوەشی خستەڕوو كە وەزیری دەرەوەی عێراق لەم كۆبوونەوەیەدا ووتەی عێراق پێشكەش دەكات".