بهغدا-(INA)
ئەمڕۆ دووشەممە، دهستهى دهرزاوه سنوریهكان ڕایگەیاند، دوو هەوڵی قاچاخچێتی لە بەندەری ئوم قەسری باكووری و شەلامچە پووچەڵ كراونەتەوە.
له راگهیهندراوێكى دهستهكه كۆپیێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقى (INA) ناردووە رایگهیاند:" بەندەری ئوم قەسری باكوور توانی دەست بەسەر ئەو 6 ئۆتۆمبێلەدا بگرێت و پوچەڵی بكاتەوە كە پێشێلكاریی دۆخی هاوردەكردن و كۆنترۆڵەكانی دەرەوەی كامپی گومرگی بۆ قاچاخكردن ئامادەكراوە"،
ئەوەشی وت:لە ئۆپەراسیۆنێكی جیادا بەندەری سنووری شەلامچە توانی دەست بەسەردا بگرێت و هەوڵی بەقاچاخبردنی میوەی ماوە بەسەرچوو (لالەنگی) پوچەڵ بكاتەوە كە بۆ خواردن ناگونجێت و مەترسی لەسەر تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان دروست دەكات ئاماژهى بهوهكرد"ئەو دوو تاوانبارە رەوانەی لایهنى داوەری لێكۆڵینەوە كران بۆ ئهوهى ڕێكاری یاسایی دژیان ئهنجامبدرێت".