بانكى ڕافیدەین فه‌رمانى كرد به‌ پێدانی قەرز بۆ نۆژەنكردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی خانووی نیشتەجێبوون

ناوخۆ
  • 21-02-2022, 10:30
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)
    بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ دووشەممە لقەكانی خۆی لەبەغداو پارێزگاكان ئاراستەكرد بۆ پێدانی قەرز بۆ نۆژەنكردنەوەی خانووی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران و هاوولاتیان بەپێی ڕووبەری جوگرافی نیشتەجێبوونی قەرزدەرەكە.
    لە راگەیەندراوێكى بانكه‌كه‌ كە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (INA) كه‌وتووه‌ راگه‌یاند:" بانكی ڕافیدەین ڕێنمایی لقەكانی كردووە پابەندبن ڕێنماییەكانی پێدانی قەرز بۆ نۆژەنكردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی خانووی نیشتەجێبوون".
    لەراگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە: مامەڵەكان بەپێی ڕووبەری جوگرافی نیشتەجێبوونی قەرزدەر و لەسەر بنەمای شوێنی موڵكەكە وەك پێوەرێك بۆ دابەشكردنی داواكاریەكان بۆ لقە پەیوەندیدارەكان".
    پێشتر بانكی ڕافیدەین پێدانی قەرزی بۆ نۆژەنكردنەوەو ئاوەدانكردنەوەی خانووی نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەران و 50 ملیۆن دینار و 30 ملیۆن دینار بۆ هاوولاتیان ڕاگەیاندبوو كە بەڕێژەی لەسەدا 5.