كهركوك-(INA)
ئەمڕۆ دوشەممە دەیان پاسەوانی ئهمنى لەشاری كەركوك خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ داواكردنی پێدانی موچەكانیان كە چەندین ساڵە ڕاگیراون.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوتی: دەیان پاسەوانی ئهمنى لەبەردەم باڵهخانهى پەروەردەی كەركوك خۆپیشاندانیان كردووە بۆ داواكردنی پێدانی موچەكانیان كە چەند ساڵێكە ڕاگیراوە،خۆپیشاندەران دەروازەی باڵهخانهى پەروەردەیان داخست "و وتیشی: داوایان كردووە مووچەی ڕاگیراوەكانیان بدرێت و لەسەر میلاكی هەمیشەیی جێگیر بكرێن".