سەرۆکى ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى بەسەردانێکى فەرمى بەرەو لەندەن بەڕێدەکەوێت

سیاسی
  • 20-02-2022, 19:30
  • +A -A

    بەغدا_( INA)
    فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،ئەمڕۆ یەکشەممە،بەسەردانێکی فەرمی بەرەو لەندەن بەڕێکەوت.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە،ڕایگەیاند"فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەسەر بانگهێشتی شانشینی یەکگرتوو بەرەو لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێکەوت".
    وتیشی"لەچوارچێوەی سەردانەکە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەبارەی هاریکاری نیوان ئەنجومەنی دادوەری عێراقی وئەنجومەنی دادوەری بەریتانیا ودەزگا پەیوەندیدارەکانی دژە تیرۆر واژۆ دەکرێت وئاڵوگۆڕی زانیارییە پەیوەستەکانی لێکۆڵینەوە دادوەرییەکانی تاوانە تیرۆرستییەکان وهاریکاری نێوان پەیمانگای دادوەری لەعێراق وپەیمانگا هاوشێوەکانی لەشانشینی یەکگرتوو".
    ئەنجومەنەکە دووپاتیکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەن بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی کارگێڕی ودارایی لەئەنجومەنی باڵای دادوەری وبەڕێوبەری پەیمانگای دادوەری یاوەری زێدان بوون".