بەغداد ـINA
وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ یەکشەممە تەئکیدیکردەوە: کەبڕیاری کەمکردنەوەی نرخی دینار بەشێکه له پاکێجێکی چاکسازی.
وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) كەوتوە ڕایگەیاند: هەموو دامەزراوەکان هەوڵی ڕاستکردنەوەی شێواندنی پێکهاتەیی ئابووری عێراقیانداوە كە نەبوونی سیاسەتی داراییە، کە توانای چاکسازی دارایی وڵاتەکەی سنووردارکردووە"
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: بۆچی لە کانوونی یەکەمی 2020 كەمكردنەوەی نرخی دینار پێویست بوو؟ لەبەر ئەوەی کاتێک داهاتی نەوت دوو ساڵ لەمەوپێش زۆر دابەزی، حکومەتی عێراق ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر گەورە بوو کە لەگەڵ ئەرکە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی تێدەکۆشا، یەدەگی نەختینەیی بانکی ناوەندی لە کانوونی یەکەمی 2020 بە خێرایی دابەزی و عێراق لە لێواری قەیرانێکی ئابووری سەرتاسەریدا بوو کە بەهۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوتەوە بووە.
راشیگەیاند: بڕیاری کەمکردنەوەی دینار بەشێک بوو لە پاکێجێکی چاکسازی بنەڕەتی کە ئامانجی پێکهاتەی ئابووریی عێراق بوو ئەم بڕیارە لەئەنجامی قەیرانێکی سەختی ئابووریدا دراوە کە لە هەموو جیهاندا بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا نرخی بەرمیلێک نەوت لەو کاتەدا گەیشتە 20 دۆلار کە بووە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی ئابووری کە وایکرد حکومەتی پابەندی دارایی خۆی لە قەرزە دەرەکی و ناوخۆییەکانی پێشووەوە دابین بکات.