لۆید ئۆستن: روسیا ئامادەیە بۆ شەڕ بەڵام حەتمی نیە

جیهانی
  • 20-02-2022, 09:00
  • +A -A

    بەدواداچون ـ INA
    وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند: ئەو هاوڕایە لەگەڵ سەرۆک بایدندا کە روسیا بڕیاریداوە داگیرکاری ئەنجام بدات، بەڵام شەڕەكە حەتمی نیە و پوتین دەتوانێت رێگایەكی تر هەڵبژێرێت.
    لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریكا لەمیانەی سەردانێکیدا بۆ لیتوانیا ئاشكرایكرد: سەربازەکانی روسیا بە ئاقارێکدا دەڕۆن کە بتوانن هێرشێک ئەنجام بدەن، بەڵام شەڕەکە حەتمی نییە، و ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا دەتوانێت ڕێگایەکی جیاواز هەڵبژێرێت.
    وتیشی: ئەمەریکا و هاوپەیمان و هاوبەشەکانی پێکەوە، دەرفەتیان پێیدا تا چارەسەرێکی دیپلۆماسی هەڵبژێرێت، هیوادارین ئەو کارەبکات و هەنگاوەکانی لە لێواری جەنگ بکشێنێتەوە.
    ئۆستن رونیشیكردەوە ئەو هاوڕایە لەگەڵ سەرۆک بایدندا کە پوتن بڕیاریداوە داگیرکاری ئەنجام بدات.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هێزێکی بەرچاوی شەڕکەر لەوێن، لە ئێستادا ئەو هێزانە دەستیانکردووە بە جوڵە تا لە سنوور نزیکتر ببنەوە، ئەمەش پێشڕەوییەکانیان خێراتر دەکات.