بهغداد-INA
حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان،ئەمڕۆ یەکشەممە،هۆشداریدا لەدەستبردن بۆ قوتی خەڵک وداواش دەکات لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت یاری بە نرخی ئاردەوە دەکەن
نوسینگەى ڕاگەیاندنى جێگرى یەکەمى سەرۆک پەرلەمان لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستى ئاژانسى هەواڵى عێراقى(INA)کەوتووە،بڵاویکردەوە"زاملى لەگەڵ بەشێک لە خاوەن کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئارد لەپارێزگاکانی عێراق کۆبوەوە و رایگەیاند، نابێت لەرێگەی بەرزکردنەوەی نرخی ئارد دەست بۆ قوتی خەڵک ببردرێت و پێویستە حکومەت بەردەوام بێت لە دابینکردنی ئارد بەنرخێکی هەرزان بەوپێیەی بەشێکە لە پاراستنی ئاسایشی خۆراک.
حاکم زاملی لەکۆبونەوەکەدا باسی لە کاریگەری بەرزکردنەوەی نرخی ئارد کردوە و ئەوەشی خستوەتەڕو، پێویستە کێشەی خاوەن کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئارد لەرێگەی یاساوە چارەسەر بکرێت و پێداویستی خەڵک بۆ نان دەستەبەر بکرێت، لەو روانگەیەش وەزارەتی بازرگانی بەرپرسیارە بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی خۆراکی نیشتیمانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە وەزارەتی بازرگانی دەکات بەخێرایی کێشەی خاوەن کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئارد چارەسەر بکات، داواش دەکات دامەزراوەکانی حکومەت لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکەن کە یاری بە نرخی ئاردەوە دەکەن.