بەغداد ـ INA
بانکی رەشید ئەمڕۆ یەکشەممە هەموو کڕیارەکانی ئاگادارکردەوە کە مامەڵە لەگەڵ ئەو نوسینگە وەهمی و لینکانە نەکەن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە بەمەبەستی پێدانی پێشینەو و قەرز.
بەپێی بەیاننامەیەكی بانكی رەشید كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)ناردوە، دەڵێت: ئەو شوێنە وەهمیانە بەڵگەنامەکان و ماستەرکارت و ژمارە نهێنیەكان لە کڕیار وەردەگرن بە بیانووی پێدانی پێشینەکان، لەو شوێنانەدا داتای خاوەن کارتەکان وەردەگرن و شایستەكانیان دەزن.
وتیشی: بانکەکە بەرپرسیار نییە لە هیچ دزییەکی داتا کە بەهۆی ئەو مامەڵەوە دروستبووە.
راشیگەیاند: جێبەجێکردنی پێشینەو و قەرز تەنها لەڕێگەی لقەکانی بانک و لینکی سەر لاپەڕەی فەرمی بانکەکە و فەیسبووکی تایبەتی بانكەوە دەبێت.