سەرۆکی ئەرکانی سوپا و سەرۆکی زانکۆی بەرگری ئێران ئاڵوگۆڕی ئەزمونەكان تاوتوێدەكەن

ئەمنی
  • 20-02-2022, 10:42
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپا ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی بەرگری ئێران گفتوگۆی کرد بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی و ئاڵوگۆری ئەزموونەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
    بەپێی بەیاننامیەكی وەزارەتی بەرگری عێراق کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵا لە بارەگای وەزارەت بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی بەرگری بۆ خوێندنی باڵای سەربازی و بەڕێوەبەری مەشقی سەربازی، پێشوازیكرد لە سەرۆکی زانکۆی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری.
    راشیگەیاند: هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر ڕێگاکانی پتەوکردنی هەماهەنگی کرد لە ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و پەرەپێدانی تواناکان لەنێوان دامەزراوە زانستیەكانی عێراق و ئێران.
    لای خۆیەوە وەفدی ئێرانی سوپاسی سەرۆکی ئەرکانی سوپایان کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە و ستایشی هەوڵەکانی دەزگای سەربازییان کرد لەهەموو ڕوویەکەوە بەهۆی ئەو پێشکەوتنە گەورەیەی کە لەهەموو رویەكەوە پێیگەیشتووە.