بهغداد-INA
ئەنجومەنى بریکارانى ئاسایشى نیشتمانى،ئەمڕۆ یەکشەممە،واژۆکردنى یاداشتنامەى لێکتێگەیشتنى نێوان هەردوو وەزارەتى ناوخۆى عێراق وئێران پەسەندکرد.
نوسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستى ئاژانسى هەواڵى عێراقى(INA)کەوتووە،ڕایگەیاند"قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی سەرۆکایەتی چوارەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق و بریکارەکانی ئاسایشی نیشتیمانی کرد بەئامادەبوونى ئەندامانى ئەنجومەنەکە"، وتیشى "لەکۆبونەوەکەشدا ژمارەیەک بڕیار و رێنمایی نوێ دەرچون".
وتیشى"ئەنجومەنەکە جەختیکردەوە لەپشتیوانیکردنى فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانى بەغدا،وەک ئامادەکارییەک بۆ زیارەتى ملیۆنى لەساڵیادى شەهیدبوونى ئیمامى کازم(س)،هەروەها هاریکارى گەورەى خەڵکى کازمیە وئەعزەمیە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانى بەرزنرخاند".
ئەوەش هاتوە، ئەنجومەنەکە رێککەوتنی نێوان هەردو وەزارەتی ناوخۆی ئێران و عێراقی پەسەندکرد کە تایبەتە بە هاوکاری دو لایەنە لەبواری ئەمنی بەشێوەیەکی گشتی.
نوسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەوەشی خستوەتەڕو، هەردو زانکۆی بەرگری بۆ توێژینەوەی باڵا لە عێراق و زانکۆی بەرگری بۆ توێژینەوە باڵا لە ئێران رێککەوتنێکیان لەبواری هاوکاری دو لایەنە واژۆکردوە.