بەغداد ـ INA
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌كان سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشیان به‌ناوی محه‌مه‌د شجیری ده‌ستگیركردوه كه بەناو ڕێكخه‌ری نێوان ویلایه‌ته‌كانی باشوری عێراق و هه‌رێمی كوردستانی تیرۆرستانی داعش بو.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ له‌ڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ به‌دواداچونی داواكراوان و هه‌ڵاتوه‌كانی سه‌ر به پاشماوه‌كانی تیرۆرستانی داعش كه له بنكه‌ی زانیاریه‌كانی ده‌زگای ئاسایش تۆماركراون و به‌شێكیان ناسنامه‌یان فه‌رمیه و به‌شێكی دیكه‌شیان ناسنامه‌كانیان ساخته‌كردوه به‌رده‌وامن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هێزه ئه‌منیه‌كان توانیویانه سه‌ركرده‌ی تیرۆرستانی داعش به‌ناوی "محه‌مه‌د وه‌هبی فارس شجیری" كه ناسراوه به "ئه‌بو ئه‌حمه‌د" ده‌ستگیر بكه‌ن، كه ڕێكخه‌ری گشتی نێوان ده‌وڵه‌تی به‌ناو باشوری عێراق و كوردستان بوه له‌ناو تیرۆرستانی داعش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و تیرۆریسته له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆر له‌هه‌ولێر چاودێری كراوه و ده‌ستگیركراوه، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بدولوه‌هاب ساعدی سه‌رۆكی ده‌زگای دژه تیرۆر بوه بۆ هه‌ولێر كه به‌ئامانجی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و ئاڵوگۆڕی زانیاری ورد له‌نێوان ده‌زگای هه‌واڵگری و هه‌واڵگریی دژه‌تیرۆر له‌هه‌رێم سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجامدابو.