بەغداد ـ INA
شاخه‌وان عه‌بدوڵا،جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمڕۆ شەممە،دووپاتیکردەوە لەپەراوێزی دانیشتنی گوێگرتن له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نیویۆرك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی باسیان له گرنگترین هه‌نگاوه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و ستراتیژه پێویسته‌كانی بوژانه‌وه‌یه‌كی درێژخایه‌ن كردووە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆک پەرلەمان،لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە،بڵاویکردەوە"کارەکانی دانیشتنی گوێگرتنی په‌رله‌مانی، كه رۆژانی 17-18ی شوبات له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له شاری نیویۆرك به‌ڕێوه‌چو، كۆتایی به‌كاره‌كانی هات و له‌و كۆبونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا له‌لایه‌ن د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی عێراق كرا‌و وتاری عێراق خوێندرایه‌وه،وله‌گه‌ڵ سه‌رۆكانی په‌رله‌مانه‌كان و وه‌فده‌كاندا ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌و كێشه‌ی جێی گرنگیپێدانی هاوبه‌شی تاوتوێكردو ته‌ئكیدكرایه‌وه له‌سه‌ر پێویستی په‌ره‌دان به میكانیزمه‌كانی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له نێوان نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌ندامانی وڵاتانی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی په‌رله‌مانی له په‌نای گرنگیدان به گه‌شه‌ی ئابوری و هێنانه ئارای ده‌رفه‌ته‌كانی ئاشتی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "به‌شداری عێراق له دانیشتنی گوێگرتنی په‌رله‌مانی زۆر گرنگ بو، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی باسمان له گرنگترین هه‌نگاوه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و ستراتیژه پێویسته‌كانی بوژانه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وام كرد،ودروستكردنی پردی هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و گۆڕانی ژینگه‌یی و كه‌شوهه‌واش له په‌نای پشتیوانیكردن له ژنان و گه‌نجان و پته‌وكردنی رۆڵیان له كۆمه‌ڵگا بۆ هێنانه‌دی سه‌قامگیری و ئاشتی و بوژانه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان ."