وەزیری دەرەوە: عێراق لە هەوڵی رێكخستنی دیالۆگە بۆ وڵاتانی ناوچەکە

سیاسی
  • 19-02-2022, 16:40
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    فواد حوسێن وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: عێراق لە هەوڵی رێكخستنی دیالۆگی ڕاستەوخۆی هەرێمییە کە وڵاتانی ناوچەکە کۆبكاتەوە.
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، رایگەیاند: فواد حسێن وەزیری دەرەوە لە پەراوێزی 58 مین کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ لە ئەڵمانیا چاویکەوت بە هاوتا ئێرانیەکەی حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان.
    وتیشی: لە دیدارەكەدا هەردوولا گفتوگۆیانکرد لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ و دۆسیە هاوبەشەكان و پێداچوونەوە بە گرنگترین پێشهاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان. هەروەها دانوستانە بەردەوامەکانی ڤییەنا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران و هەوڵە دیپلۆماسییەکان بەمەبەستی سەرکەوتنیان تاوتوێکران.
    لە دیدارەكەدا فواد حسێن جەختیكردەوە لە  کرانەوەی عێراق بۆ هەموو وڵاتانی هەرێمی و هاوکاریکردن بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی و گەشەپێدانی ناوچەکە، و وتیشی: هەوڵەکانی عێراق بەردەوامە بۆ دامەزراندنی دیالۆگی ڕاستەوخۆی هەرێمایەتی کە وڵاتانی ناوچەکە کۆبكاتەوە بۆ لێكنزیكردنەوەی بۆچونەكان و بەهێزكردن دۆستایەتیەكان.
    لەبەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ئێران ستایشی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێرانی کرد و ئاماژەی بەپەیوەندییە مێژوویی و ئایینی و جوگرافییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد.
    هەروەها ستایشی ڕۆڵی میحوەری عێراقی کرد بۆ لێكنزیککردنەوەی وڵاتانی ناوچەکەو بەردەوامی هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی دیالۆگی ناوچەیی.